زیان و لێکەوتە نەخوازراوەکانی گرفتی هەوکردنی گیرفانی ڕیخۆڵە

سەروەر سالار 4 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی گیرفانی ڕیخۆڵە
وێنەی گیرفانی ڕیخۆڵە

د.دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، چەند زانیارییەک لەسەر مەترسیی و کاریگەرییە نەخوازراوەکانی هەوکردنی گیرفانی ڕیخۆڵە دەخاتەڕوو.

گیرفانی ڕیخۆڵە چییە؟

گیرفانی ڕیخۆڵە بریتییە لە تورەکەی بچووک لەسەر دیواری ڕیخۆڵە گەورە، کاتێک ئەم تورەکانە بەهۆی کۆبوونەوەی پاشماوەی خۆراک یان بەکتریاوە تووشی گیران دەبن، هەوکردنی گرفتی گیرفانی ڕیخۆڵە دروست دەبێت.

زیان و مەترسییەکانی گرفتی هەوکردنی گیرفانی ڕیخۆڵە چین؟

ئەگەر گرفتی هەوکردنی گیرفانی ڕیخۆڵە پشتگوێ بخرێت، دەبێتەهۆی ئەگەری دروستبوونی لێکەوتەی نەخوازراو لەسەر کەسەکە، لەوانە:

  1. هەوکردنی توند: دروستبوونی ئازارێکی زۆری لەناکاو (بە تایبەت لە بەشی خوارەوەی لای چەپی سک)
  2.  تا
  3. هێڵنجدان
  4. تەقینی گیرفانی ڕیخۆڵە: ئەمە مەترسیدارترین قۆناغی هەوکردنی گیرفانی ڕیخۆڵەیە، تەقینی تورەکەی گیرفانی ڕیخۆڵە دەبێتەهۆی دزەکردنی پیسایی و بەکتریا بۆ ناو بۆشایی سک، ئەمەش هەوکردنی ناوسک دروست دەکات کە دۆخێکی فریاکەوتنی پزیشکییە و پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری خێرا هەیە

هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە گرفتی هەوکردنی ڕیخۆڵە چین؟

  1. قەبزی بەردەوام
  2. خۆراکی کەم‌ ڕیشاڵ
  3. زۆر خواردنی گۆشتی سوور و چەوری
  4. کەمیی جووڵە، قەڵەوی و جگەرەکێشان
سەروەر سالار

4 کاتژمێر پێش ئێستا