نەتانیاهوو: ئیسرائیل لە ناوچەی پشتێنەی ئەمنیدا دەمێنێتەوە
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکوومەتی لوبنان، سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی پشتێنەی ئەمنیدا دەمێنێتەوە و ڕێگە بە گەڕانەوەی حیزبوڵا و دانیشتووانە لوبنانییەکان نادەن بۆ ناوچەی ئەمنی کە ئێستا لە لایەن ئەوانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
بایەخی ڕێککەوتنەکە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکەیان گورزێکی گەورەیە لە ئێران و بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە ئێران و حیزبوڵا هیچ ڕۆڵێکیان لە لوبنان نابێت.
تا چەکداماڵێنی حیزبوڵا ئیسرائیل دەمێنێتەوە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەو بارەیەوە گوتی " ئیسرائیل لە ناوچەی پشتێنەی ئەمنیدا دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی حیزبوڵا لە چەک دادەماڵرێت، ڕێککەوتنی چوارچێوە گورزێکی گەورەیە لە ئێران، کە هەوڵیدا ناچارمان بکات لە باشووری لوبنان بکشێینەوە، ئەم ڕێککەوتنە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئێران و حیزبوڵا هیچ ڕۆڵێکیان لە لوبنان نابێت و ڕێگە بە سوپای لوبنان دەدات دەست بە کۆنترۆڵکردنی دوو ناوچەی تاقیکاری لە باشووری لوبنان بکاتەوە، کە یەکێک لە ناوچەکان لە دەرەوەی پشتێنەی ئەمنییە و ئەوی دیکەشیان لەو ناوچانەن کە چیدیکە سوپاکەمان نایەوێت تیایدا بمێنێتەوە".
ڕێگە بە گەڕانەوەی دانیشتوانی لوبنان نادرێت
ڕێگە بە گەڕانەوەی دانیشتووانی لوبنانی یان حیزبوڵا نادەین بۆ ناوچەی پشتێنەی ئەمنی، کە لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدایە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا