پارێزگارى کەربەلا: پێنج ملیۆن کەس بەشداریی عاشوورایان کردووە

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی عاشورا لە کەربەلا. فۆتۆ: AFP
دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی عاشورا لە کەربەلا. فۆتۆ: AFP

پارێزگارى کەربەلا ڕایگەیاند، نزیکەى پێنج ملیۆن زیارەتکار بەشداریی ڕێوڕەسمى یادى عاشوورایان کردووە.

نسەیف جاسم خەتابى، پارێزگارى کەربەلا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە هەوڵى هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان سەرجەم پلانەکانى ڕێوڕەسمى یادى عاشوورا سەرکەوتوو بوون و هیچ ڕووداوێک تۆمارنەکراوە.

ڕاسپاردنی لایەنە پەیوەندارەکان بۆ سەرخستنی چلەی ئیمام حسین

گوتیشى، نزیکەى پێنج ملیۆن زیارەتکار بەشداریی یادى عاشوورایان کردووە، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردراون بۆ سەرخستنى چلەى ئیمام حسێن کە چل ڕۆژى دیکە دەبێت.

سەرکەوتنی پلانی عاشورا

هاوکات، عەلى زورفى، سەرۆکى لیژنەى باڵاى خزمەتگوزارییەکان ڕایگەیاند، سەرکەوتنى پلانى عاشوورا پێوەرێکیشە بۆ سەرکەوتنى دۆسییەى گواستنەوە، بەجۆرێک هیچ ئاستەنگییەک ڕووینەداوە و کاروانەکان گەیشتوونەتە نزیکترین خاڵ لە شارى کەربەلاى کۆن.

نەهێشتی ئاستەنگەکان

گوتیشى، زیادبوونى شارەزایی حکومەتى خۆجێى و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، ڕۆڵى هەبووە لە نەهێشتنى ئاستەنگییەکانى بەردەم ڕێوڕەسمەکە، سەردانى عاشوورا نموونەیەکى بچوککراوە بۆ چلەى ئیمام حسێن.

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا