دووەمین ڕۆژى چالاکییەکانى سولى فێست بەڕێوەدەچێت
بۆ دووەم ڕۆژى چالاکییەکانى سولى فێست لە سلێمانی بەردەوامە و تیایدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری هونەریى و کولتووریى پێشکەش دەکرێن.
چالاکی گرووپی میوزک و ڕۆک و نمایشی ڕووناکی
بەگوێرەى بەرنامەکانى فێستیڤاڵەکە لە دووەمین ڕۆژدا و لە کاتژمێر حەوت و نیو بۆ هەشت و نیوی ئێوارە چالاکی گرووپى موزیکى سەهەند لە سەر ستەیجى سەرەکى و لە کاتژمێر نۆی شەو بۆ 10ـی شەو چالاکى ئەرسەلان ڕۆک لەسەر ستەیجى سەرەکى و لە کاتژمێر 10 بۆ 10 و نیو نمایشى ڕووناکى لە زۆنى سەرەکى فێستیڤاڵەکە پێشکەش دەکرێت.
بە هاوبەشیی کەناڵ8
ڕۆژى هەینى لە شارى سلێمانى گەورەترین فێستیڤاڵی ئابووری و گەشتیاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بە هاوبەشیی میدیایى کەناڵ8 دەستیپێکرد و بۆ ماوەی 8 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لایەنەکانی ڕێکخەری فێستیڤاڵەکە
فێستیڤاڵەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئایتۆک، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئۆفیسی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
سولی فێست 2026 گەورەترین چالاکییە نیشتمانییەکانی کوردستان و عێراق
سولی فێست 2026 یەکێکە لە گەورەترین چالاکییە نیشتمانییەکانی کوردستان و عێراق، کە بە ئامانجی گەڕانەوەی سلێمانی بۆ ناوەندی فێستیڤاڵە گەورەکان، کۆکردنەوەی جەماوەر، بەهێزکردنی کەرتە جیاوازەکان، دروستکردنی ڕێگای نوێ بۆ کولتوور، ئابووری، گەشتوگوزار و کات بەسەربردنی خێزانی .
ماوەی فێستیڤاڵە
ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ سلێمانی دەگۆڕێت بۆ ناوەندێکی چالاکی، پێشانگا، کۆنسێرت، و ئەزموونی جیاواز بۆ خێزان، گەنجان، سەردانیکاران و خاوەنکاران.
یاری و چالاکییە خێزانییەکان
لە سولی فێست زیاتر لە 150 کۆشک و زیاتر لە 100 چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت؛ لە هونەر، وەرزش، پەروەردە، ئۆتۆمبێلی وەرزشی، خواردن، کۆنسێرت، یاری و چالاکییە خێزانییەکان.
پلاتفۆرمێکی نیشتمانی بۆ بازارکردن
ئەم چالاکییە نیشتمانییە تەنها فێستیڤاڵێکی کات بەسەربردن نییە؛ بەڵکو پلاتفۆرمێکی نیشتمانییە بۆ بازارکردن، گەشەپێدانی ئابووری، و پیشاندانی ڕوخسارێکی نوێی سلێمانی وەک شارێکی کۆلتووری، زیندوو، پڕ وزە و شایستەی میوانداری چالاکییە گەورەکان.
سولی فێست 2026 هەوڵێکە بۆ ئەوەی سلێمانی جارێکی تر ببێتە ناوەندی جەماوەر، داهێنان، دەرفەت و کاریگەری؛ فێستیڤاڵێکە کە بەهایەکی گەورە بۆ شار، کۆمەڵگا، کەرتی تایبەت و ئایندەی گەنجان دروست دەکات .
4 کاتژمێر پێش ئێستا