دوو گەنج لە هەڵەبجە و کەرکووک خنکان
لە کەرکووک و هەڵەبجە دوو گەنج خنکان و تەرمى گەنجەکەى کەرکووک لەلایەن تیمێکی پۆلیسی ڕووبارەوانی پردێ دەرهێنرایەوە بەڵام هێشتا تەرمى گەنجەکەى هەڵەبجە دەرنەهێنراوەتەوە.
سێ گەنج کەوتنە ناو ئاوی ئاوەماری سازان
زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، سێ کەس کەوتنە ناو ئاوی ئاوەمار لە سازان، توانراوە دوانیان ڕزگار بکرێن بەڵام گەنجێکیان چارەنووسی نادیارە.
گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەکەدا
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ئاماژەى بەوە کرد، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە لە شوێنی ڕووداوەکەن و بەدوای تەرمى ئەو گەنجەدا دەگەڕێن.
گەنجە خنکاوەکەی هەڵەبجە ناوى باوان یوسفە و تەمەنى 18 ساڵە.
ڕوداوی خنکان لە شارۆچکەی داقوق
هاوکات لە سنووری شارۆچکەى داقوق لە پارێزگاى کەرکووک، گەنجێک دەخنکێت و لەلایەن تیمی پۆلیسی ڕووبارەوانی پردێ تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.
پەیامنێرى کەناڵ8 ڕایگەیاند، تەرمى ئەو گەنجەى شارۆچکەى داقوق کە دۆزراوەتەوە هى گەنجێکە بە ناوى ئەمجەد خەلیل ولە دایکبووى ساڵى 2009ـیە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا