تورکیا: سەرجەم کەشتییەکانمان کە لە چاوەڕوانیدا بوون گەرووی هوورمزیان جێهێشت

محەمەد عەلی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک کەشتیی بارزگانی لە کاتی تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا. فۆتۆ: AP
ژمارەیەک کەشتیی بارزگانی لە کاتی تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا. فۆتۆ: AP

عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا ڕایگەیاند، سەرجەم کەشتییەکانیان کە لە چاوەڕوانی تێپەڕیندا بوون، بە سەلامەتی گەرووەکەیان تێپەڕاندووە.

تێپەڕبوونی کەشتییە گیرخواردووەکانی تورکیا

عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زانیاریی لەبارەی ئەو کەشتییانە بڵاوکردەوە لە خاوەندارییان بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە و لە گەرووی هوورمزدا گیریان خواردبوو.

چاودێریکردنی پەرەسەندنەکانی گەرووی هورمز

ئوراڵئۆغڵو باسی لەوەکرد، لە یەکەم ڕۆژەوە سات بە سات چاودێری پەرەسەندنەکانی گەرووی هوورمز و کەنداو دەکەن و گوتی: "سەرجەم کەشتییەکانمان کە لە چاوەڕوانی تێپەڕیندا بوون، بە سەلامەتی گەرووەکەیان تێپەڕاندووە".

15 کەشتی بە ئارامی و سەلامەتی ناوچەکەیان جێهێشتووە

لەبارەی ژمارەی کەشتییەکانیش، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، باسی لەوەکرد، کۆی گشتی 15 کەشتی بە شێوەیەکی ئارام و سەلامەت ناوچەکەیان جێهێشتووە.

جەختی لەوەشکردەوە، سێ کەشتی کە خاوەندارییان بۆ هاوڵاتییانی تورکیا دەگەڕێتەوە، لە ناوچەکە ماونەتەوە و بەهۆی بەردەوامی چالاکییە بازرگانییەکانیان داوای جێهێشتن ناوچەکەیان نەکردووە.

محەمەد عەلی

3 کاتژمێر پێش ئێستا