نزیک بە هەزار کەس لە بومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە
ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ڤەنزویلا نزیکبوویەوە لە هەزار کەس، بە دەیان هەزار کەسیش تاوەکو ئێستا بێ سەرووشووێنن.
50 هەزار کەس بێسەروشوێنن
تۆم فڵێتچەر، سەرۆکی تیمی هاریکاری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە، دوو بومەلەرزەی بەهێز ڤەنزوێلای هەژاند، 50 هەزار کەس تاوەکو ئێستا بێ سەرووشوێن بوون و چارەنووسیان دیار نییە.
گوڕی بومەلەرزەکان
بومەلەرزەکان کە گوڕەکانییان 7.2 و 7.5 پلەی ڕێختەر بووە، بە توندی زیانی بە باڵەخانەکانی ناوچە کەناراوەکانی لا گوایرا لە ڤەنزوێلا گەیاندووە.
قەدەغەکردنی نزیکبوونەوە لە باڵەخانەکان
بۆ پاراستنی هاوڵاتییانیش، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا نزیکبوونەوەی هاوڵاتییانی لەو باڵەخانانەی ڕووخاون یاخود زیانییان بەرکەوتووە قەدەغەکرد.
ئەگەری زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدانەکان
بەگوێرەی بەرپرسانی وڵاتەکە بێت، ڕێژەی گیانلەدەستدان ئێستا گەشتووەتە 920 کەس و بە ئەگەری زۆرەوە ژمارەکە زیاد دەکات، بەتایبەت بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون کە بە سەدان ماڵی لە خۆ گرتبوو.
لە 17 وڵاتەوە تیمی تایبەت گەیشتوون
لە ئێستادا، ئاژانسە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، بەلایەنی کەم لە 17 وڵاتەوە تیمی تایبەتمەند گەیشتوون بە وڵاتەکە، تاوەکو هاریکاری ڕزگاربوان بکەن، ئەمریکاش بە نیازە تیمێکی تایبەتمەند بۆ هەمان مەبەست بنێرێتە ڤەنزوێلا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا