ئایا گۆشتی زیادەی منداڵدان مەترسیدارە؟
د.هاژە عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، چەند هۆشیارییەک لەسەر مەترسییەکانی گۆشتی زیادەی منداڵان دەخاتەڕوو.
گۆشتی زیادەی منداڵدان چییە؟
گۆشتی زیادەی منداڵدان بریتین لەو گەشەکردنانەی کە لە ناوپۆشی منداڵداندا گەشە دەکەن. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم گۆشتە زیادانە مەترسیدار نین، واتە شێرپەنجەیی نین و مەترسیی لەسەر تەندروستیی خانمەکە دروست ناکەن، بەڵام هەندێکجار دەکرێت ببنەهۆی دروستبوونی گرفت لە بارودۆخی تەندروستیی خانمەکەدا.
مەترسییەکانی گۆشتی زیادەی منداڵدان
باوترین کێشە کە بەهۆی گۆشتی زیادەی منداڵدانەوە دروست دەبێت خوێنبەربوونی نائاسایی منداڵدانە. ئەمەش دەبێتەهۆی خوێنبەربوونی خانمەکە لە کاتی سووڕی مانگانەدا، خوێنبەربوونی ناڕێک لە نێوان سووڕی مانگانەدا، یان خوێنبەربوون لە دوای وەستانی سووڕی مانگانە.
لەو خانمانەی کە هەوڵی دووگیانبوون دەدەن، گۆشتی زیادەی منداڵدان هەندێکجار دەکرێت کاریگەریی لەسەر چاندنی کۆرپەلە لە منداڵدان یان زیادکردنی ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلە دروست بکات.
هۆکارەکانی مەترسیدارەکانی گۆڕانی گۆشتی زیادەی منداڵدان بۆ شانەی شێرپەنجەیی چین؟
- تەمەنی خانمەکە دوای وەستانی سووڕی مانگانە
- خوێنبەربوونی نائاسایی لە منداڵدان
- گۆشتی زیادەی منداڵدان گەورەتر بێت لە 1.5 سانتیمەتر
- قەڵەوی
- شەکرە
- بەرزەفشاری خوێن
- بۆماوەیی بوونی شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان یان کۆڵۆن
2 کاتژمێر پێش ئێستا