وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکا دەکەین

یەسنا ئومێد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
 باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرکۆنەی هێرشەکانى ئەمریکای بۆسەر دامەزراوەکانی چاودێریی کەناراوەکانی باشوورى وڵاتەکەى کرد و هەڕەشەى وەڵامدانەوەش دەکات.

پێشێلکاری خاڵی یەکەمی لێکتێگەیشتنەکەیە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا لەسەر هێرشەکانی دوێنێ شەوى ئەمریکا ڕایگەیاند، دواین هێرشەکانی ئەمریکا ژمارەیەک بنکەی چاودێریی کەناراوەکانی وڵاتەکەی کردووەتە ئامانج، ئەمەش پێشێلکردنی خاڵی یەکەمی لێکتێگەشتنەکەیە.

مافی بەرگریکردن لە خۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، هێرشەکانیان بۆسەر ژمارەیەک ئامانجی ئەمریکی مافی ڕەواى خۆیانە بۆ بەرگریی لەخۆکردنیان.

نیگەرانی لە دۆخی لوبنان

لەبارەی دۆخی لوبنان و ئیسرائیلیشەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردووەتەوە سەر لوبنان، ئەمەش دیسان پێشێلکردنى خاڵی یەکەمی لێکتێگەشتنی نێوان هەردوو وڵاتە.

داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان

ئێران داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێدەنگ نەبێت.

ڕاگەیێنراوەکەی سوپای ئەمریکا

ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدوای ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئەمریکا دێت، کە هێزەکانیان ژمارەیەک بنکە و کۆگای مووشەک و درۆنی ئێرانییان کردووەتە ئەمانج، هێرشەکە لە وەڵامی هێرشێکی دیکەی ئێران بووە بۆسەر کەشتییەک لە گەرووی هوورمز.

یەسنا ئومێد

3 کاتژمێر پێش ئێستا