لە ڕۆژی عاشوورا 131 هەزار خزمەتگوزاریی تەندروستی و چارەسەر پێشکەش کراوە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، تەنیا لە ڕۆژی 10ـی موحەڕەمدا، زیاتر لە 131 هەزار خزمەتگوزاریی تەندروستی و چارەسەریان پێشکەش بە زیارەتکاران و بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە لە پارێزگا جیاجیاکان کردووە.
131 هەزار و 699 خزمەتگوزاریی پزیشکی و چارەسەرى نەخۆشی
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، تەنیا ڕۆژی ڕابردوو، کە ڕێوڕەسمەکانى 10ـی موحەڕەمى تیادا بەڕێوەچووە، 131 هەزار و 699 خزمەتگوزاریی پزیشکی و چارەسەرى نەخۆشی و برینداربوونى شینگێڕانى عاشوورا لەڕێگەى ئەمبوڵانس و تیمەکانی تەندروستییەوە کراوە.
ژمارەی حاڵەتەکانی چارەسەرکردن لە پارێزگاکانی عێراق
گوتیشى، تەنیا لە کەربەلا 30 هەزار و 275 حاڵەتی تەندروستیی چارەسەریان بۆ کراوە، لە نەجەفیش 29 هەزار و 141 حاڵەت چارەسەر کراون و کەرکووکیش 388 حاڵەتى تێکچوونى دۆخى تەندروستى هەبووە و چارەسەرکراون.
وەزارەتەکە دەشڵێت، لە دیوانییە 12.253 حاڵەت، میسان 19.385 حاڵەت، واست 7.816 حاڵەت، ڕەسافە 3.725 حاڵەت، بابل 10.406 حاڵەت، زیقار 3.655 حاڵەت، نەینەوا 200 حاڵەت و لە کەرخیش 2.773 حاڵەت لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە چارەسەریان بۆکراوە.
وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردووە، تەنیا لە بەیانیی ڕۆژی عاشوورادا، 112 هەزار و 623 حاڵەت وەک حاڵەتی نەشتەرگەریی مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و نۆ هەزار و 662 حاڵەتى خوێنبەربوونیش تۆمارکراوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا