لێخۆشبوونى 20% بۆ سزاکانى هاتووچۆ کۆتایی دێت
ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە لێخۆشبوونى 20% بۆ سزاکانى هاتووچۆ کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ لە درێژکردنەوەى ماوەى لێخۆشبوونەکە ئاگادار نەکراونەتەوە.
وادەی لێخۆشبوون بۆ سزاکان کۆتایی هات
بڕیارى لێخۆشبوونى 20% لە سزاکانى هاتوچۆ لە مانگى شوباتى ئەمساڵەوە لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانەوە دەرکراوە، بڕیارەکە تاوەکو 30 حوزەیران، کە ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو دەکات، درێژکراوەتەوە.
هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە دەرنەکراوە
بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، تاوەکو ئێستا وەزارەتى ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆى لە درێژکردنەوەى وادەى لێخۆشبوونەکە ئاگادارنەکردووەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر بەشێوەیەکى زارەکى بەر لە کۆتاییهاتنى ماوەى لێخۆشبوونەکە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ ئاگاداردەکرانەوە بەردەوامبن لە لێخۆشبوونى سزاکان، تاوەکو بڕیارى نوێ دەردەکریت.
بڕیارەکە بۆ سزا کەڵەکەبووەکانی سەرپێچی هاتووچۆ بووە
بڕیارى لێخۆشبوونى 20% لە سزاکانى هاتوچۆ هەموو سزا و قەرزە کەڵەکەبووەکانى سەرپێچى و پێبژاردن بەهۆى دواکەوتنى نوێکردنەوەى بەڵگەنامەکان دەگرێتەوە، بەڵام ڕسوماتى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گواستنەوەى خاوەندارێتى و نوێکردنەوەى بەڵگەنامەکان هیچ گۆڕانکارییەکى بەسەردا نەهاتووە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا