درۆنێکى کاتى جەنگى ئەمریکا و ئێران لە سۆران دۆزرایەوە
ئەمڕۆ درۆنێکى نەتەقیوى کاتى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دۆزرایەوە، درۆنەکە نەتەقیوەتەوە و پێشتر لەسەر بەفرى چیاکە کەوتووەتە خوارەوە.
لە کوێستانەکانى کێلەشین کەوتووە خوارەوە
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، درۆنەکە لە کوێستانەکانى کێلەشین بووە لە دەڤەرى برادۆست لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و گەشتیارێک درۆنەکەى دۆزیوەتەوە.
هۆکاری نەتەقینەوەی درۆنەکە
هەر بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى بە کەناڵ8 دراون، پێشتر درۆنەکە لەسەر بەفرێکى زۆرى چیاکە کەوتووەتە خوارەوە بۆیە نەتەقیوەتەوە و پاش توانەوەى بەفرەکە لەسەر زەویەکە ماوەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ تیمێکى دامودەزگا ئەمنییەکان نەچوونەتە ئەو ناوچەیە بۆ هەڵگرتنەوە، ناوچەکەش پێشتر بەهۆى شەڕى نێوان پەکەکە و سوپاى تورکیا چۆڵکراوە و ڕێگە بەهاونیشتمانییان و گەشتیاران نەدراوە بچنە ئەو ناوچانە.
لەکاتى شەڕى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سوپاى پاسداران بەدرۆن و مووچەک هێرشى دەکردە سەر بارەگاى حیزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانى وڵاتەکەى کە لە هەرێمى کوردستانن.
3 کاتژمێر پێش ئێستا