ئێران: سبەى عەباس عێراقچى سەردانى بەغداد دەکات

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سبەی یەکشەممە (28/6/2026) بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە. ئامانجی ئەم سەردانە پەرەدانە بە هەماهەنگییەکانی نێوان بەغدا و تاران و گفتوگۆکردنە لەبارەی پرسەکانی ئاسایش، وزە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کە ئەمەش دەبێتە یەکەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق لە دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی.

ڕاگەیاندنی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا.

کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە دەکەن.

ئامانجەکانی سەردانەکەی عێراقچی

ئاماژە بەوەش کراوە، سەردانەکەی عێراقچی بە ئامانجی پەرەدانە بە هەماهەنگیی نێوان بەغدا و تاران و گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو بابەتانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولان بەتایبەتی لە بواری ئاسایش، وزە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

یەکەمین سەردان لە دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی یەکەمجارە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق بکات.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا