زنجیرەیەکی نوێی ماشا و ورچەکان بەرهەمدەهێنرێت
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆمپانیای ئەنیماکوردی ڕووسی، بە فەرمی بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی نوێی ئانیمەیشنی لەسەر بنەمای ماشا و ورچەکان ڕاگەیاند.
وەرزێکی نوێی زنجیرە ئانیمەیشنەکە دەبێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئانیمەیشنەکە بە ناونیشانی "ماشا و سێ ورچەکە" بەرهەمدەهێنرێت، وەرزێکی نوێ و تەواوکەر دەبێت بۆ زنجیرەی پێشووی ماشا و ورچەکە، کە لە ئاستی جیهانییدا ناوبانگێکی زۆری هەیە.

گرنگی بە فۆلکلۆر و کولتووری ڕووسی دەدات
بەرهەمهێنەرانی ئانیمەیشنەکە جەخت لەوە دەکەنەوە، لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ئەم وەرزە نوێیە، لەبارەی کولتوور و فۆلکلۆری ڕووسی دەبێت، گرنگییەکی زۆر بە پەروەردەی منداڵان دەدات لەسەر بنەمای چیرۆکە ڕووسییەکان و جەخت لە پێکەوەیی خێزان و ڕۆحی هاوکاری دەکاتەوە.
حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا