بەحرەین: بە چەند درۆنێکی ئێرانی هێرش کرایە سەر وڵاتەکەمان

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەحرەین دەڵێت، بە چەند درۆنێکی ئێرانی هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەیان
بەحرەین دەڵێت، بە چەند درۆنێکی ئێرانی هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەیان

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئێران بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان و ژێرخانی سڤیلی کردووەتە ئامانج؛ لە بەرامبەریشدا وڵاتی ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و تاران بە تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا تۆمەتبار دەکرێت.

پێشێلکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، هێرشەکە پێشێلکردنی ئاشکرای بەها و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی سڤیل و هاووڵاتییانی بێتاوانە، هاوکات ئیماراتیش سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی کرد و بە "دوژمنکارانە" ناوی برد.

بەرپرسیارێتیی تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لەبارەی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان دووپاتی دەکاتەوە، بەردەوامیی هێرشەکانی ئێران لە کاتێکدایە، هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بە ئاراستەکردنی کەمکردنەوەی گرژییەکانن و لەبارەی تێکدانی ئارامییشەوە دەشڵێت: "بەرپرسیارێتیی تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی دەخەینە ئەستۆی تاران".

پاراستنی سەروەری و داوای لێپرسینەوە

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لەبارەی پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بە مافی خۆیانی دەزانن، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرگری لە سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەیان بکەن، داواش لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، بەرپرسیارێتیی خۆیان لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەکەیان بگرنە ئەستۆ و لێپرسینەوە لە پێشێلکاران بکەن.

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا