بۆ یەکەم جارە پارچەیەکی موزیکی مۆزارت دەژەنرێت

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێشهاتێکی گەورەی موزیکییدا، پارچەیەکی دەگمەنی موزیکیی ئەمادیۆس مۆزارت دەژەنرێت و سەرنجی هەوادارانی ڕاکێشاوە.

دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی هەژدە

کتێبخانەی نیشتمانیی فەڕەنسا، بە فەرمی، موزیکێکی دەگمەن و ئاشکرانەکراوی مۆزارتی خستە ڕوو، کە مێژووی دانانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1778 و بۆ یەکەمجارە لەبەردەم جەماوەردا دەژەنرێت.

بەشێکی تایبەتە بە فلوت و هارپ

بەگوێرەی زانیارییەکان، موزیکەکە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتا ساتەکانی مانەوەی مۆزارت لە پاریس، تێنووسەکەی بەنزیکەی 12 وانەی موزیکیی ڕۆژانەی لەسەرە، هاوتای حەوت پارچەی تایبەت بە ئامێرەکانی فلوت و هارپ و پارچەی کۆتایی بە تەواونەکراوی ماوەتەوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا