قەبارەی بازرگانیی پەتاتە لە جیهاندا گەیشتووەتە 120 ملیار دۆلار

یاد نەوزاد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
داهاتی بازرگانیی پەتاتە لە جیهاندا ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکات
داهاتی بازرگانیی پەتاتە لە جیهاندا ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکات

پەتاتە وەک چوارەم گرنگترین بەرهەمی کشتوکاڵیی جیهان، لە ساڵی 2025دا ئاستێکی پێوانەیی لە بەرهەمهێناندا تۆمار کردووە و چین و هیندستان لە پێشەنگی وڵاتاندان. داهاتی بازرگانیی ئەم بەرهەمە ڕووی لە زیادبوونە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2033 بەهای بازاڕەکەی بگاتە 155 ملیار دۆلار، کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە ئاسایشی خۆراکی جیهانیدا دەگێڕێت.

پەتاتە چوارەم بەرهەمی کشتوکاڵیی گرنگی جیهانە

پەتاتە چوارەم بەرهەمی کشتوکاڵیی گرنگە لە جیهاندا، دوای برنج و گەنم و گەنمەشامی دێت و بەگوێرەی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، گەورەترین 10 وڵاتی بەرهەمهێنەری پەتاتە لە جیهاندا لە ساڵی 2025دا بەم شێوەیە بووە:

ڕیزبەندیی وڵاتانی بەرهەمهێنەری پەتاتە

چین: 95.57 ملیۆن تۆن

هیندستان: 56.17 ملیۆن تۆن

ئۆکرانیا: 20.9 ملیۆن تۆن

ڕووسیا: 18.9 ملیۆن تۆن

ئەمریکا: 17.8 ملیۆن تۆن

ئەڵمانیا: 10.68 ملیۆن تۆن

بەنگلادیش: 10.14 ملیۆن تۆن

فەرەنسا: 8 ملیۆن تۆن

پاکستان: 7.9 ملیۆن تۆن

هۆڵەندا: 6.9 ملیۆن تۆن

لەبەرامبەریشدا قەبارەی هەناردە و فرۆشی بەرهەمی پەتاتە لەسەر ئاستی جیهان بەجۆرێکە کە 10 وڵاتی سەرەکیی هەناردەکاری پەتاتە بە پشتبەستن بە داهاتی دەستکەوتووی ئەم بەرهەمە بەگوێرەی ڕاپۆرتی زە ئیکۆنۆمیست بۆ ساڵی 2025، بەم شێوەیە بووە:

ڕیزبەندیی وڵاتانی هەناردەکاری پەتاتە لەسەر بنەمای داهات

هۆڵەندا: 955.2 ملیۆن دۆلار

فەرەنسا: 840.2 ملیۆن دۆلار

ئەڵمانیا: 469.5 ملیۆن دۆلار

کەنەدا: 427.5 ملیۆن دۆلار

میسر: 316 ملیۆن دۆلار

ئەمریکا: 303.6 ملیۆن دۆلار

چین: 248.7 ملیۆن دۆلار

پاکستان: 213.7 ملیۆن دۆلار

بەلجیکا: 185 ملیۆن دۆلار

بەریتانیا: 171.1 ملیۆن دۆلار

ئامارەکانی تێکڕای بەکارهێنان و ئاسۆی داهاتووی بازاڕی پەتاتە

تێکڕای بەکارهێنانی پەتاتە بۆ هەر تاکێک لە جیهاندا 33 کیلۆگرامە لە ساڵێکدا، بازاڕی پەتاتەی جیهانی لە ساڵی 2025دا بە نزیکەی 120 ملیار دۆلار مەزەندە کراوە، ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی جۆراوجۆری بەرهەمەکە و زیادبوونی خواست لەسەری. بەرهەمی جیهانیی پەتاتە لە 2025دا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و لە 400 ملیۆن تۆن نزیک بووەتەوە و چین بەتەنیا 25%ـی کۆی بەرهەمی جیهانیی پەتاتە پێکدەهێنێت. بەشێکی دیکەی بازرگانیی پەتاتە لەسەر ئاستی جیهان جۆری پەتاتەی بەستوو و لەکیسەکراوە کە ساڵ لە دوای ساڵ قەبارەی بازاڕییەکەی گەشەی سەندووە و لە ساڵی 2025دا بە بەهای 41 بۆ 43 ملیار دۆلاری لێ فرۆشراوە؛ پێشبینیش دەکرێت قەبارەی بازرگانیی پەتاتە لەسەر ئاستی جیهان تاوەکو ساڵی 2033 بگاتە 155 ملیار دۆلاری ساڵانە.

یاد نەوزاد

2 کاتژمێر پێش ئێستا