مێسی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتین، بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی جامی جیهانیدا کە لە حەوت یاریی یەک لەدوای یەکدا گۆڵ تۆمار بکات، مێسی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دالاس بەرامبەر ئوردن گۆڵێکی تۆمارکرد و بەو گۆڵەش ژمارە پێوانەییەکەی هەریەک لە جۆست فۆنتین و جایرزینیۆی تێپەڕاند.
مێسی وەک یاریزانی یەدەگ بەشداریی یارییەکەی کرد، لە خولەکی 80 بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی ناوازە لە دووری 25 مەترەوە گۆڵی سێیەمی تیپەکەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کرد بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی تانگۆ.
ئەم زنجیرە مێژووییە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دەستیپێکرد، کاتێک بەرامبەر ئوسترالیا، هۆڵەندا، کرواتیا و لە یاری کۆتاییش دوو گۆڵی بەرامبەر فەرەنسا تۆمارکرد.
لە ئەم مۆندیالەش درێژەی بە زنجیرەکەدا، کاتێک بەرامبەر جەزائیر هاتریکی کرد، دوو گۆڵ بەرامبەر نەمسا و ئەمڕۆش گۆڵێکی بەرامبەر ئوردن کرد، مێسی کۆی گۆڵەکانی لە مۆندیالدا گەیاندە 19 گۆڵ و ژمارەی پێوانەییەکەی خۆی بەهێزتر کرد.
2 کاتژمێر پێش ئێستا