عێراقچی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پێوەندییە دووقۆڵییەکان و ئامادەکارییەکانی بەخاکسپاردنی خامنەیی تاوتوێ دەکات

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بە بەغداد
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بە بەغداد

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمیی یەکڕۆژە گەیشتە بەغداد. عێراقچی لەم سەردانەیدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی دیکەی باڵای عێراق ئەنجامدەدات، بە ئامانجی تاوتوێکردنی پێوەندییەکانی هەردوولا، دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیی لە نەجەف و کەربەلا.

گەیشتنی عێراقچی بۆ عێراق

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە بەغدادی پایتەخت لە سەردانێکی فەرمیدا کە تێیدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەکات بۆ تاوتوێکردنی پێوەندییە دووقۆڵییەکان و دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە.

چوارچێوەی سەردانە دیپلۆماسییەکە

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لەبارەی چوارچێوەی سەردانەکەوە لە درەنگانی دوێنێدا ڕایانگەیاند، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان بەغداد و تاران دێت سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، و ڕێگەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

دۆسییە ئابووری و بازرگانییەکان

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لەبارەی تەوەرەکانی گفتوگۆکەوە ڕایانگەیاند، بڕیارە گفتوگۆکان دۆسییەکانی هاوکاریی ئابووری، بازرگانی، وزە و گواستنەوە بگرێتەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی فراوانکردنی هاوبەشی و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

ڕەنگدانەوەی پێشهاتەکان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە

هەروەها هەردوو لایەن، بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لەبارەی لێکەوتەکانی دۆخەکەوە ڕایانگەیاند، لێکەوتەکانی پێشهاتە هەرێمییەکان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت عێراقچی لەسەر پەرۆشیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان لەگەڵ عێراق جەخت بکاتەوە.

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا