پاڵەوانێتی کراوەی تۆپی سەرمێزی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بەڕێوەچوو
پاڵەوانێتی کراوەی تۆپی سەرمێزی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بۆ ئاستە تەمەنییەکان بەڕێوەچوو
کوڕان و کچە لاوو تازەپێگەیشتوەکانی یانەی سلێمانی بەئاستێکی بەرزەوە خۆیان نمایشکردو ئەندیا کارزانیش وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی باڵادەستی سەپاند و پلەی یەکەمی بۆ ئاستی تەمەن 15 ساڵانی کوڕان بەدەستهێنا.
هاوکات نارین عەلی لەسەر ئاستی تەمەن 10 ساڵانی کچان درەشایەوەو میدالی پاڵەوانبون و بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی لەگەردن کرا, ڤارین عەلیش پلەی دوەمی کچانی لەسەر ئاستی تەمەن 11 ساڵان بردەوە.
هەریەکەلە ژیلان سەباح پلەی سێیەمی ئاستی تەمەن 13 ساڵانی کوڕان و لیا وریاش لەسەر ئاستی کچان و بۆ تەمەن 13 ساڵان پلەی دوەمی دەستەبەرکرد، هەروەک چۆن هەنی هێمنیش پلەی سێیەمی بردەوە.
هاوکات یانەی وەرزشی ئاشتی جارێکی تر سەلماندی کە هێزی ڕاستەقینەی تۆپی سەرمێزی شاری سلێمانی و کوردستان و عێراقە ، لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی شاری سلێمانی و دەوروبەری کە ٧٨ یاریزان لە کوڕان و کچانی یانە و فێرگەکانی تۆپی سەرمێزی شاری سلێمانی بەشداریان تێدا کرد ، شێرەکانی ئاشتی بە ئاستێکی بەرز و پڕ لە متمانە یاریان کرد و زۆرترین دەستکەوت و ئەنجامی پاڵەوانیەتیەکەیان تۆمار کرد

ئەنجامەکانی یانەی ئاشتی :
١٥ ساڵانی کچان: لیا ڕێبین — پلەی یەکەم
١٣ ساڵانی کچان: ئاوین شاخەوان — پلەی یەکەم
١١ ساڵانی کچان: هێلان هێمن — پلەی دووەم
١٥ ساڵانی کوڕان: ئەنەس وەلید — پلەی دووەم
١٦ ساڵانی کوڕان: دارین شاخەوان — پلەی دووەم
١١ ساڵانی کوڕان ( ئومێد بەخشان )ئاروەند ئیدریس — پلەی دووەم
١٥ ساڵانی کوڕان: لاند دیار — پلەی سێیەم
١٥ ساڵانی کوڕان: ئەرین دڵشاد — پلەی چوارەم

لە کۆتاییدا لەلایەن د.هەردە رەوف بارام سەرۆکی یەکێتی تۆپی سەرمێزی عێراق و د.محەمەد ئیبراهیم کەنعان لێپرسراوی لقی سلێمانی لیژنەی ئۆڵمپی عێراق و نیشتمان محەمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی یانەی وەرزشی سلێمانی و بەرپرسانی وەرزشی شاری سلێمانییەوە خەڵاتی کوڕ و کچە پاڵەوانەکان کرا.
3 کاتژمێر پێش ئێستا