پێشمەرگەى سلێمانى ڕاهێنەری نوێی ناساند
هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بە ئامادەبوونی حاکم مەحموود ئەحمەد موڕاد ، جێگری سەرۆکی یانە، وسام محمد بازگ سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی پێ ، ماهر عوکلە ، بە ڕاهێنەری تیمی تۆپی پێی پێشکەوتوانی یانەی پێشمەرگەى سلێمانى ناسێنرا .
عوکلە، لە وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەکانی عێڕاق ، ڕاهێنەری یانەی جەیشی شاری بەغداد بووە و لە نێو 20 یانەی بەشداری خولەکە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیان بەدەست هێناوە .
لە وەرزی 2023بۆ 2024 پاڵەوانی پلە دووەکان بوون، لەگەڵ جەیش سەرکەوت بۆ خولی پلەیەکی عێراق،لە وەرزی 2024 بۆ 2025 سەرکەوتن بۆ خولی نایابی عێراق.
هەرێز جەمال
3 کاتژمێر پێش ئێستا