عەلى زەیدى: عێراق لەگەڵ سەقامگیریی ناوچەکە و دانوستاندایە

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پێشوازیکردنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. فۆتۆ: نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
پێشوازیکردنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. فۆتۆ: نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانی پێشوازى لە عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى لەگەڵ کۆتاییهێنان بەشەڕ و گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزى دانوستان بە مەبەستى پاراستنى سەقامگیریی ناوچەکە.

عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغداد، لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

گفتوگۆکردن لە بارەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکراوە لەبارەى لێکتێگەیشتنى نێوان ئێران و ئەمریکا و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕانەوەى سەقامگیریى بۆ ناوچەکە پاراستنى سەروەریى وڵاتان.

گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆکان

لە کۆبوونەوەکە عەلی زەیدی ڕایگەیاندووە، عێراق لەگەڵ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ لە پێناو سەقامگیریى ناوچەکە.

پاڵپشتی لە کاری هاوبەش

هەر لە کۆبوونەوەکەدا عێراقچى پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ کاری هاوبەش ڕاگەیاندووە و گوتویەتى، ئامادەن بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەروەها دەیانەوێت پەیوەندییەکى باشیان لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى هەبێت.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا