کتێبی ڕەهەندە نوێیەکانی ئەدەبی منداڵان لە تیۆرەوە بۆ پراکتیک بڵاوکرایەوە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە نوێترین دەستپێشخەریی خۆیدا، مەحموود عەبدولکەریم باجەلان، کتێبێکی لەبارەی ڕەهەندە نوێیەکانی ئەدەبی منداڵان بڵاوکردەوە.

کتێبێکی نوێیە بە توێژینەوەی ئەدەبی منداڵان

لە لێدوانێکیدا بۆ کولتووری کەناڵ8، مەحموود عەبدولکەریم باجەلان، جەختی لەوە کردەوە، لە ئاستی ئەو کتێبە تیۆرییانەی لەبارەی ئەدەبی منداڵان لە کتێبخانەی کوردییدا هەن، ئەم بەرهەمە "تا ڕادەیەک نوێیە و بەنزیکەی 300 لاپەڕەیە، لە چەند بەشێک پێکهاتووە و تایبەتە بە توێژینەوەی ئەدەبی منداڵان."

مەحموود عەبدولکەریم باجەلان کێیە؟

مەحموود عەبدولکەریم باجەلان، لە نووسەر، توێژەر و ئەدیبە ناسراوەکانی کوردە، لە بواری لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی و ڕەخنەی ئەدەبییدا کەسایەتییەکی ناسراوە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا