سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پێشوازی نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. فۆتۆ: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
پێشوازی نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. فۆتۆ: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و پێکەوە باسییان لە باروودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد.

تاوتوێکردنی بابەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و پێکەوە باسییان لە بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتی و بەرەوپێشچوونەکان کردووە لەم ڕووەوە.

گرنگی خۆلادان لە درووستبوونی گرژی زیاتری ناوچەکە

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (واع) نوسیویەتی هەردوولایەن باسییان لە گرنگی خۆلادان لە درووستبوونی گرژی زیاتر کرد لە ناوچەکە، ئەویش لە ڕێگەی پابەندبوونی لایەنەکان بە ئەو لێکتێگەشتنەی لە ماوەی ڕابردوو لە نێوان ئەمریکا و ئێران واژۆکرا.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ عەباس عێراقچی بە سەردانێکی فەرمی گەشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن بەرپرسانی ناوچەکە پێشوازی لێکرا.

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا