نزار ئامێدی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. فۆتۆ: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
کۆبوونەوەی نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. فۆتۆ: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق

نزار ئامێدی، سەرۆککۆمارى عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێکی هاوبەش کردووە.

تاوتوێکردنی پرسی ناوخۆیی و پێشهاتە هەرێمایەتییەکان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەی نێوان نزار ئامێدی و قوباد تاڵەبانی، گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی ناوخۆی و پێشهاتە هەرێمایەتییەکان کراوە.

هەماهەنکی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆککۆمار و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەریمی کوردستان کردووەتەوە، بۆ پشتیوانیکردنی ئاڕاستەی لێکتێگەیشتن و هاوکاری، کە یەکڕیزی عێراق بەهێزبکات و مافی سەرجەم هاوڵاتییان بپارێزێت.

گرنگی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، سەرۆککۆماری عێراق گرنگی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانەی ڕوونکردووەتەوە لەنێوان هەولێر و بەغداد و داوای بەردەوامبوونی گفتوگۆی بەرپرسانەی کردووە بەشێوەیەکی متمانەی هاوبەشی نێوانیان بەهێز بکات.

گۆڕینی هەنگاوەکان بۆ کردار

سەرۆککۆماری عێراق داوا دەکات، هەردوو هەنگاوەکانیان بۆ کرداری بگۆڕن و دۆسیەکانی نێوان چارەسەر بکەن و پاڵپشتی پلانەکانی سەقامگیری و پەرەپێدان بکەن.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا