زۆرینەی بەریتانییەکان ئارەزووی موزیکی کلاسیکی دەکەن
لە توێژینەوەیەکی نوێی موزیکییدا، ئاشکرا بووە کە زۆرینەی هاوڵاتییانی بەریتانیا، ئارەزووی گوێ گرتن لە موزیکی کلاسیکی دەکەن لە کاتی خوێندنەوە و فێربووندا.
ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکای شاهانەیی بەریتانیا ئەنجامیداوە
لە چوارچێوەی ڕاپرسیی توێژینەوەیەکی زانستیی تایبەت بە موزیکدا، کە ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکای شاهانەیی بەریتانیا ئەنجامیداوە، ئاشکرا بووە، ئێستا بەریتانییەکان، زۆرینەیان ئارەزوو دەکەن لە کاتەکانی خوێندن و خوێندنەوەیاندا، گوێ لە موزیکی کلاسیکی بگرن.

ڕێژەکە سەروو %80یە
بەگوێرەی زانیارییەکان، %81ی هاوڵاتییانی بەریتانیا، دەیانەوێت موزیکی کلاسیکی هاوتای موزیکی ئۆرکێسترایی بەمەبەستی خوێندن و باشتر فێربوون لە بوارەکانی دیکەدا گوێ لێبگرن.
بیتهۆڤن یەکەمە
موزیکە کلاسیکییە ئارام و ڕیتم خاوەکان زۆرترین جار گوێیان لێدەگیرێت، هاوتای ئەو موزیکە کلاسیکییانەی تایبەت بە فیلمەکان بەرهەمهێنراون، زۆرترین جاریش گوێ لە موزیکەکانی بیتهۆڤن گیراوە، بەدوایدا مۆزارت و ڤیڤالدی.
4 کاتژمێر پێش ئێستا