شاندێکى هەرێمى کوردستان بۆ مووچەى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە
دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
شاندێکى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان، لەبارەى گواستنەوەى مووچەى زیندانییانى سیاسی لە بەغدادە و وەزیریش دەڵێت "لێکتێگەیشتن" هەیە.
لێکتیگەیشتن هەیە بۆ گواستنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی بۆسەر بەغداد
عەبدوڵاى حاجى مەحمود، وەزیرى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە دواى کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان ئەرێنى بووە و لێکتێگەیشتنى باش هاتووەتە ئاراوە بۆ گواستنەوەى مووچەى زیندانییانى سیاسیی هەرێمى کوردستان بۆ بەغداد.
هەوڵەکان چڕکراوەتەوە پێش بودجەی ساڵی نوێ گواستنەوەکە بکرێت
عەبدوڵاى حاجى مەحمود، گوتیشى "ئێستا تەنیا هەندێک وردەکاریی پەیوەست بە گواستنەوە و تەرخانکردنی دارایی ماوە، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بودجەی ساڵی نوێ بێتە ئاراوە، مووچەی زیندانیانی سیاسی بگوازرێتەوە بۆ سەر حکومەتی فیدڕاڵ".
دانیار فاروق
2 کاتژمێر پێش ئێستا