مازن غەریب: وەک دەگوترێت بەرپرسی کوردیش ناوی لە لیستەکەدا هەیە کە بڕیارە دەستگیر بکرێن

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مازن غەریب ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ناویان لە لستی ئەو کەسانەدا هەیە کە بڕیارە دەستگیر بکرێت، زۆر بە نهێنی بەڕێوە دەچێت و وەک دەگوترێت بەرپرسی کوردیشی تێدایە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر بە نهێنی بەڕێوە دەچێت، زانیارییەکان لەسەر ئەو بابەتە کەمە.

پرۆسەکە زۆر بە نهێنی بەڕێوە دەچێت

مازن غەریب لە بوڵتنی هەواڵەکانی کەناڵ8 ڕایگەیاند، ئەگەر پرۆسەکە ئاوا بە نهێنی بەڕێوە نەچێت، ئەوا وەک هەندێک خۆیان دەشارنەوە و هەڵدێن.

هەر کەسێک دەستی لە گەندەڵییەکاندا هەبێت ناوی لە لیستەکەدایە

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕوای خۆشی نیشاندا بەوەی، کە دیارە ئەو کەسانەی دەستی هەبێت لە پرۆژەکان، جا چ کورد بێت یان عەرەب یان تورکمان، بێگومان ناوی هەیە لە لیستی داواکراوەکاندا.

"ئەوانەی دواکراون نزیکەی هەزار کەسن"

بە گوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە لیستی داواکراوەکان نزیکەی هەزار کەسن، بۆیە هەر کەسێکیان دەستگیر بکرێن، وەک عەدنان جومەیلی ژمارەیەک کەسی دیکە تێوە دەگلێنن، بۆیە پرۆسەکە زۆر گەورە و دڵخۆشکەرە.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا