مالیکی پێشوازی لە دەستگیرکردنی بەرپرسە گەندەڵەکان دەکات

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پێشوازی لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی عێراق دەکات و پشتیوانیی لە سزادانی هەموو ئەو بەرپرسانە دەکات، ئەمانەتیان نەپاراستووە.

پیرۆزبایی هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران

مالیکی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، بۆ برامان دەوڵەتمەدار، عەلی زەیدی و برایان لە دادوەرە ئازاکان، پیرۆزبایی هەڵمەتی بەرەبەیانتان لێدەکەم، بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران، ئەوانەی يارييان بە سامانی گەلی عێراق کردووە.

پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران

مالیکی پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران دووپاتکردووەتەوە لە فەراهەمکردنی دادپەروەری و سزادانی هەموو ئەوانەی خیانەتیان لە ئەمانەت کردووە.

هەنگاوێکە دەمێکە گەلی عێراق چاوەڕێی دەکات

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات، لەم ئەرکەی تاوەکو کۆتایی بەردەوام بێت، دەشڵێت، ئەو هەنگاوە کاتێکی زۆرە گەلی عێراق چاوەڕوانی دەکات.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا