ئەشواق جاف: ئاگاداری وردەکاریی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە نین کە لە گەندەڵی دا تێوەگلاون
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، وەک پەرلەمانتاران ئاگاداری وردەکاریی ئەو هەڵمەتە نین کە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستی پێکردووە لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون.
کۆکردنەوەی واژۆ بۆ میوانداری سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
ئەشواق جاف، ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکەن، دەشڵێت واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی میوانداری سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بکرێت بۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆ ئەوەی لەبارەی دۆسیەکانەوە زانیارییان پێبدات.
پشتیوانیکردنی هەڵمەتەکە
ئەو ئەندامەى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، گوتیشى" پشتیوانی هەڵمەتە دەکەن، چونکە ئەم هەڵمەتە دەبێتە هۆی ئەوەی متمانە بۆ حکومەت بگەڕێتەوە".
ئەوە لە کاتێکدایە، بە بڕیارى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، 47 بەرپرس و پەرلەمانتارى عێراق، لەلایەن هێزەکانى دژە تیرۆری عێراق و هێزە ئەمنییەکانەوە لەسەر تێوەگلان لە گەندەڵییەوە دەستگیرکران.
2 کاتژمێر پێش ئێستا