قاسم ئەعرەجى: هەر کەسێک لە گەندەڵییەوە تێوەگلابێت دەبرێتە بەردەم دادگا

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئەمنى
قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئەمنى

قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئەمنى دەڵێت، هەر کەسێک بسەلمێنرێت لە گەندەڵییەوە تێوەگلاوە دەبرێتە بەردەم دادگا، دووپاتیشدەکاتەوە، بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى چیتر دروشم نییە.

"چیتر بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى دروشم نییە"

قاسم ئەعرەجى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس، لەبارەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارانى تێوەگلاو لە گەندەڵى نووسیویەتى "حکومەت لە هەنگاونان بۆ پتەوکردنى سەروەریی یاسا و پاراستنى گشتى بەردەوامە، ئەوەى قۆناغى ئێستا بەخۆیەوە دەبینێت لە ڕێکارە حکومى و دادوەرییەکانە". ڕاشیگەیاندووە، بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى تەنیا دروشم نییە، بەڵکو ئاراستەى دەوڵەتە و کەسى لێبەدەر ناکرێت.

هەر کەسێک تێوەگلابێت دەبرێتە بەردەم دادگا

بەگوتەى ئەعرەجى، هەر کەسێک بسەلمێنرێت تێوەگلاوە، بەگوێرەى یاسا ڕووبەڕووى دادگا دەکرێتەوە، بەبێ گوێدانە پێوەر و فشارەکان.

دەوڵەت پاشەکشە ناکات

ڕوونیشیکردووەتەوە، دەوڵەت لە شوێنکەوتنى هەموو ئەوانەى دەستدرێژییان کردووەتە سەر سامانى گشتى پاشەکشە ناکات، تاوەکو یاسا ڕێڕەوى خۆى وەردەگرێت و ماغى عێراقییەکان دەپارێزرێت.

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا