هەرێمى کوردستان هەشت داواکارى ڕادەستى حکومەتى عێراق کرد
شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، لە بازگەى پردێ و لەسەر داواى حکومەتى عێراق هەشت داواکارى ڕادەستى هێزە ئەمنییەکانى عێراق کرد، کە سیانییان ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانن.
سیانیان پەرلەمانتار بوون
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، ئەو هەشت داواکراوە سیانیان پەرلەمانتارن کە ئەوانیش "زیاد جەنابى، محەممەد میاحى، ئەشواق جبوورى"ـن هەروەها ئەو پێنج داواکارەى دیکە لە ئاستى بەرپرسیارێتى دیکەدان و سەرجەمیان تێوەگلاون بە گەندەڵى و لەلایەن حکومەتى عێراقەوە داواکرابوون.
هەڵمەتی دەستگیرکردن بە فەرمانی عەلی زەیدی
ڕادەستکردنى ئەو هەشت داواکراوە لە چوارچێوەى ئەو ئۆپراسیۆنە بەرفراوانەدایە کە هێزە ئەمنییەکانى عێراق لەسەر فەرمانى عەلى زەیدى لە شەوى 27ـى حوزەیران دەستیان پێکردووە بۆ دەستگیرکردنى ئەو بەرپرس و ئەندامانەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کە تێوەگلاون لە گەندەڵى و بەهەدەردانى سامانى گشتیى وڵات.
شۆڕش محەمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا