ئەنچیلۆتی چارەنووسی نەیماری یەکلاکردەوە

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی یارییەکەیان بەرامبەر ژاپۆن، کە ئەمشەو لە قۆناغی 32ی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕوو دەبنەوە ڕەتیکردەوە پلانەکانی خۆی بۆ یارییەکە ئاشکرا بکات.

ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد، نەیمار جۆنیۆر بۆ یارییەکە ئامادەیە و لەڕووی جەستەییەوە هیچ کێشەیەکی نییە، ڕەنگە بتوانێت لە 15 خولەک زیاتر یاری بکات.

سەرەڕای ئەوەش، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دوپاتیکردەوە، بابەتی یاریکردنی نەیمار بەرامبەر ژاپۆن پەیوەستە بە بارودۆخ و ڕووداوەکانی یارییەکەوە، چونکە نازانین چی ڕوودەدات و ئەنجامەکە چۆن دەبێت.

نەیمار، کە گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێیە، بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری دوو یاریی سەرەتای بەڕازیل بکات لە مۆندیالی ئەمساڵ، بەڵام لە سێیەم یاریی بەرامبەر سکۆتلەندا گەڕایەوە و لە خولەکی 75 تاوەکو کۆتایی بەشداری یارییەکەی کرد.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا