سەدر: هیوادارین هەڵمەتەکەی زەیدی دژی گەندەڵکاران بەردەوام بێت
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەربڕی. سەدر ئەم هەنگاوەی بە "پاڵەوانانە" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە بۆ پشتیوانی لێی، ڕۆژی هەینی گردبوونەوەیەکی جەماوەری ساز دەکەن.
پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی دژەگەندەڵی
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی دادگاکان دەکات و هیوای بەردەوامبوونی دەخوازێت.
وەسفکردنی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران
موقتەدا سەدر، لە پەیامێکیدا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردی لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران هەڵمەتێکی چاکسازیی پاڵەوانانەیە و هیوای بەردەوامبوونی خواستووە.
ستایشکردنی دادگاکان و هێزە ئەمنییەکان
موقتەدا سەدر لەبارەی کاریگەریی ئەم هەڵمەتەوە ڕایگەیاندووە، ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنە هیوای گەڕاندووەتەوە بۆ دڵی هاوڵاتییانی عێراق لە پاش ئەوەی گەندەڵکاران دەستیان گرتبوو بەسەر چارەنووسیان، سەدر ستایشی ڕۆڵی دادگاکانی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی کردووە بەتایبەتی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی.
ڕاگەیاندنی گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ڕۆژی هەینی
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لەبارەی ئەنجامدانی گردبوونەوەی پشتیوانییەوە دەشڵێت، وەک پشتیوانییەک بۆ هەڵمەتی چاکسازیی زەیدی ڕۆژی هەینی گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانیی هەڵمەتەکە دەکەن و تەنیا دروشمی چاکسازی و ئاڵای عێراق بەرز دەکرێتەوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا