کاریگەرییە نەخوازراوەکانی لابردنی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەندامی ڕژێنی دەرەقی
وێنەی ئەندامی ڕژێنی دەرەقی

لابردنی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە جەستەدا دروست دەکات، پێویستە چارەخوازەکە ئاگاداریان بێت. د.دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، چەند ‌هۆشیارییەک لەسەر کاریگەرییە نەخوازراوەکانی لابردنی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.

کاریگەرییە نەخوازراوەکانی لابردنی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) چین؟

لابردنی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) کۆمەڵێک کاریگەریی نەخوازراو دروست دەکات، لەوانە:

  1. کەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد): کە دەبێتەهۆی دروستبوونی نیشانەکانی وەک: ماندوویەتی و زیادبوونی کێش ( پێویستی بە حەبی جێگرەوەی هەمیشەیی هەیە، لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا)
  2. دابەزینی ئاستی کالسیۆم: دەبێتەهۆی سڕبوون و گرژبوونی ماسولکەکان
  3. گۆڕانی دەنگ: گڕبوونی دەنگی چارەخوازەکە بە شێوەیەکی کاتی یان هەمیشەیی بەهۆی نزیکی دەمارەکانی دەنگ لە ڕژێنی دەرەقی( پەریزاد)

کەی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت؟

ئەگەر دوای نەشتەرگەریی لابردنی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)، چارەخوازەکە ئەم نیشانانەی هەبێت، ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکات، لەوانە:

  1. سڕبوون و هەستکردن بە تەزینی توند لە دەوری دەم، لێو و سەرەپەنجەکان
  2. بە ئەستەم هەناسەدان و هەستکردن بە خنکان
  3. ئاوسانی خێرا و لەناکاو لە ناوچەی ملدا (لەوانەیە نیشانەی خوێنبەربوونی ناوەکی بێت)
سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا