دەستەى دەستپاکى: بڕێکى زۆر پارە لە دەرەوە هێنراوەتەوە

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای کرد کە توانیویانە بڕێکی زۆر پارەی گەندەڵی لە دەرەوەی وڵات بگێڕنەوە و کار بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی نوێ دەکەن. هاوکات فەرمانگەی گەڕاندنەوەی دەستەکە ڕایگەیاند کە بەم نێزیکانە پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی پارە براوەکان پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن بە پارە دزراوەکانەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای کرد پارەیەکی زۆریان لە دەرەوەی وڵاتەوە هێناوەتەوە و ڕێگەیان نەداوە تاوانبارانی گەندەڵی مامەڵەی پێوەبکەن.

هەماهەنگیی یاسایی بۆ گێڕانەوەی داراییە بلۆککراوەکان

عەباس متعەب، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەکە لەبارەی گێڕانەوەی پارە دزراوەکانەوە ڕایگەیاند، بەبێ ئەوەی بڕی پارەکە و ئەو وڵاتەی لێوەی هێنراوەتەوە ئاشکرا بکات گوتیشی "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد کار بۆ تۆمارکردنی چەند سکاڵایەکی مەدەنی دەکەن بۆ گێڕانەوەی پارە بلۆککراوەکان و کە بە بڕێکانی زۆر دەخەمڵێنرێت".

ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران

بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەی دەستپاکی لەبارەی پڕۆژەیاسای نوێی تایبەت بە داراییە قاچاخکراوەکانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمنزیکانە پڕۆژەیاسای تایبەت بە گەڕاندنەوەی پارە براوەکان پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.

دەستکەوتەکانی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لەمساڵدا

ناوبراو لەبارەی ئەنجامی کارەکانی فەرمانگەکەیانەوە جەختیشیکردەوە، فەرمانگەکەیان لەمساڵدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستکەوتی زیاتر ڕابگەیەنێت.

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا