عەممار حەکیم پشتیوانى هەڵمەتى دەستگیرکردنى گەندەڵکاران دەکات
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، پێشوازیی خۆی لە ڕێکارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەربڕی و پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵمەتەکەی عەلی زەیدی دووپات کردەوە. ناوبراو ئەم هەنگاوەی بە گرنگ زانی بۆ چەسپاندنی یاسا و داوای پاڵپشتیی نیشتمانیی بەرفراوان و بەهێزکردنی ڕۆشنبیریی دەستپاکی کرد.
پێشوازیکردن لە ڕێکارەکانی چاکسازی
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، پێشوازی لە ڕێکارەکانی هەردوو دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکار بۆ چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات.
هاودەنگی لەگەڵ پشتیوانانی هەڵمەتەکەی عەلی زەیدی
عەممار حەکیم لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی دەستگیرکردنی تێوەگلاوانی گەندەڵییەوە دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی پشتیوانانی هەڵمەتەکەی عەلی زەیدی بۆ دەستگیرکردنی تێوەگلاوان لە گەندەڵی و ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێکارەکانی هەردوو دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردن لە چوارچێوەی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات.
گرنگیی هەڵمەتەکە بۆ بەهێزکردنی متمانەی گشتی
حەکیم هەڵمەتەکە بە هەنگاوێکی "گرنگ" دەزانێت بۆ پتەوکردنی سەروەریی یاسا و پاراستنی ماڵی گشتی و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
پێویستیی پاڵپشتیی نیشتمانیی دوور لە ململانێ
ناوبراو لەبارەی سەرکەوتنی پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەوە جەختیشیکردووەتەوە، سەرکەوتنی ئەم هەڵمەتە پێویستی بە پاڵپشتییەکی نیشتمانیی فراوانە دوور لە ڕەچاوکردنی سیاسی و پێکهاتەیی.
بانگەواز بۆ هێزە سیاسییەکان و ڕاگەیاندنەکان
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، داوای لە سەرجەم هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان کرد، پاڵپشتیی پرۆسەی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە بکەن.
بەهێزکردنی ڕۆشنبیریی دەستپاکی و دادپەروەری
ناوبراو لەبارەی بونیادنانی دەوڵەت لەسەر بنەمای یاساوە داواشیکردووە ڕۆشنبیریی دەستپاکی و لێپرسینەوە بەهێز بکرێت، تاوەکو ببێتە مایەی بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر لەسەر بنەمای یاسا و مافی هاووڵاتییان و چارەنووسیان بپارێزێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا