فوئاد حسین بە سەردانێکى فەرمى لە دیمەشقە و لەگەڵ ئەسعەد شەیبانى کۆبووەوە

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کاتی پێشوازیی ئەسعەد شەیبانی لە فوئاد حسێن
کاتی پێشوازیی ئەسعەد شەیبانی لە فوئاد حسێن

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، هاوتا سوورییەکەی کۆبووەوە. لەم سەردانەدا کە یەکەمینە لە دوای گۆڕانکارییەکانی کۆتایی ساڵی 2024، پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییە ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق تاوتوێ دەکرێن.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سووریا

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی هاوتا سوورییەکەی کۆبووەوە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ئاسۆی فراوانکردنی هەماهەنگیی هاوبەشی هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هۆکاری سەردانەکەی فوئاد حسێنەوە ئاماژەی بەوە کردووە، فوئاد حسێن لەسەر بانگێشتی فەرمیانی هاوتا سوورییەکەی سەردانی دیمەشقی کردووە.

ئەجێندای کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیمەشق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی ئامانجی دیدارەکانەوە ڕاشیگەیاندووە، وەزیری دەرەوە، لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەکات و تاوتوێی چۆنیەتیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی هاوبەش لە سەرجەم بوارە ئەمنی و سیاسی و ئابووری و بازرگانییەکان دەکرێت.

گرنگیی کاتی سەردانەکە لەسەر ئاستی ناوچەکە

لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024، یەکەمجارە وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی دیمەشق دەکات.

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا