دەستپاکی: بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی باج و هاوسەرەکەی سزادران

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئوسامە حوسام جەودەت، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی باج
ئوسامە حوسام جەودەت، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی باج

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری دەستەی باج و هاوسەرەکەی بە تاوانی تێوەگلان لە سپیکردنەوەی پارە دەرچووە.

بەڕێوەبەری باج بە 10 ساڵ و هاوسەرەکەی بە پێنج ساڵ زیندانیکرد  سزا دران

دەستەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندیی، بڕیاریداوە بە زیندانیکردنی ئوسامە حوسام جەودەت، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی باج بۆ ماوەی 10 ساڵ و هاوسەرەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەگوێرەى ماددەی 36 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و تەمویلکردنی تیرۆر.

پێشبژاردن لە زیاتر لە 32 ملیار دینار

دەستەی دەستپاکی باسلەوە دەکات، بە بریارى دادگا، بەڕێوەبەری پێشووتری دەستەی باجی عێراق و هاوسەرەکەی، بە بڕی 32 ملیار و 496 ملیۆن و 107 هەزار دینار سزادراون.

دەستبەسەراگرتنی 22 موڵک لە بەغداد و تورکیا

هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، کە بڕیاردراوە بە دەستبەسەرداگرتنی 10 موڵک لە بەغداد و 12 موڵکی دیکە لە تورکیا کە بەناوی هاوسەری بەڕێوەبەری پێشووی باجی عێراقەوە بووە.

دەستبەسەراگرتنی پارەکانیان

دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بڕیاریداوە بە دەستبەسەرداگرتنی پارەی تاوانبارکراوەکان، کە لە بانکێکی کوەیت و بانکەکانی تورکیا دانراون.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا