چەند یاریزانێک و خێزانەکانییان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستدا
چیرۆکەکانی پشت بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا هێشتا تەواونەبوون و ڕۆژ بە ڕۆژ هەواڵی ناخۆش بڵاودەبێتەوە.
گیانلەدەستدانی خێزانی یارزانێک
یاریزانێکی تۆپی پێی ئەرجەنتینی کە بۆ یانەیەکی ڤەنزوێلی کاردەکات، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە خێزانەکەی لەدەستدا.
لوکاس ترەیهۆ کە بۆ یانەی ماریتایم لاگوایرا لە ڤەنزوێلا یاری دەکات، سێ ڕۆژە بەدوای ژنەکەی و دوو منداڵاکەی دەگەڕێت لە ژێر دارووپەردووی ئەو باڵەخانەی تێیدا ژیابوون.
لە کاتی ڕووداوەکەدا لە کامپی راهێنان بووە

ترەیهۆی تەمەن 38 ساڵ لەکاتی ڕووداوەکە لە کامپی ڕاهێنان بوو لە کاراکاس، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکەش هەر زوو دەڕواتەوە بۆ لای خێزانەکەی، بەڵام ئەوەی بەرچاوی دەکەوێت، دیمەنێکی ترسناکی باڵەخانەیەکی تەواو ڕووخاوە.
داواکاری بۆ گەڕان بە شوێن خێزانەکەدا
یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەستی کردووە بە گەڕان و هاوڕێی و هاوپیشەکانیشی لە ڕێگەی ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای هاریکاری و هێنانی ئامێرییان کردووە تاوەکو بەوردی بە دوای ئەم خێزانە بگەڕێن.

دەربڕینی هاوسۆزی
لەدوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی گەڕان، ڕۆژی یەکشەممە گیانلەدەستدانی خێزانی ئەم یاریزانە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕاگەیێنراوە و لەوێشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکی هاوسۆزی خۆیان بۆ لوکاس ترەیهۆ دەربڕی.
هەر بەهۆی بوومەلەرزەکە دوو یاریزانی دیکەی گەنج بە ناوی ڤیکتۆر باڵاشێۆس و ڕازان سیا گیانییان لەدەستداوە.
پرۆسەی گەڕان بەردەوامە

ژمارەیەک گەشتیار و هاوڵاتیی بیانیش تاوەکو ئێستا یەکلایی کراوەتەوە کە لە ناو قوربانییانی بومەلەرزەکەی ڤەنزوێلادان و هێشتا پرۆسەی گەڕانیش بە دوای قوربانییانی زیاتر بەردەوامە.

29/06/2026