حەیدەر عەبودی: هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بە سەرۆکایەتی زەیدی بەردەوامە
کەناڵ8 29/06/2026
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوامە.
کردنەوەی هەژمار بۆ پارە دەستبەسەراگیراوەکان
عەبودی ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی هەژمارێکی تایبەت بە پارە دەستبەسەراگیراوەکان دەکاتەوە.
ژمارەیەک لەوانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە هەڵاتوون
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، 21 کەس دەستگیرکراون و ژمارەیەکیش هەڵاتوون، جەختیشیکردەوە هیچ لایەنێکی دەرەکی بەشدار نییە لە هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران، بەڵکو هەڵمەتەکە بە سەرۆکایەتی خودی زەیدی بووە.
ستایشی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ، عەبودی ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لە پشتیوانیکردنی هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران.
کەناڵ8
29/06/2026