ئێران: هیچ پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە تەکنیکییەکان دانەنراوە
کازم غەریب ئابادی، سەرۆکی تیمی دانوستانە تەکنیکییەکانی ئێران ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی هیچ پلانێکی بۆ دەستپێکردنی دانوستان و گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەم هەفتەیەدا دا نابێت.
بەردەوامی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکان
کازم غەریب ئابادی، کە هاوکات یاریدەدەری وەزیری دەرەوەى ئێرانیشە بە میدیایی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هەوڵەکانی لە ڕێگای قەتەڕەوە لە بارەی دڵنیایی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان لە لایەن ئەمریکاوە بەردەوامە و بەڵام هەواڵی هەندێک ئاژانسەکان لە بارەی دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستانە تەکنیکییەکان لە دەوحە لەم هەفتە دروست نییە.
چاوەڕوانی کۆبوونەوەی داهاتوو لە دەوحە
ئەمڕۆ دووشەممە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی سێشەممە لە دەوحە لەبارەی خاڵە تەکنیکییەکانی پەیوەست بەگەرووی هوورمز تاران و واشنتن کۆببنەوە.
داخوازی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکان
غەریب ئابادی دەڵێت، یەکەم خولی دانوستانە تەکنیکییەکان دوای جێبەجێکردنی بەڵینەکان لە لایەن ئەمریکا و دیاریکردنی کات و شوێنی دانوستانەکان دەست پێدەکات و ڕاوێژ و گفتوگۆکانیش لە لایەن وڵاتانی نێوەندکارەوە لەو بارەیەوە بەردەوام دەبێت.
دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان
دوای تەواوبوونی دانوستانە سیاسییەکانی سویسرا، شاندی تەکنیکی واشنتن و تاران لە سویسرا مانەوە بۆ گفتوگۆو ڕاوێژ، 23ـی ئەم مانگە ئابادی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا ڕێکەوتوون لەسەر دیاریکردنی چوارچێوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان، پێکهێنانی لیژنەی باڵا، میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، پێکهێنانی ژمارەیەک لیژنەی تەکنیکی و هەروەها هەر لە کۆبوونەوەکە بڕیار لە بارەی ئازادکردنی 12 ملیار دۆلاری پارەی بلۆککراوی ئێران دراوە.
5 کاتژمێر پێش ئێستا