هەیبەت حەلبوسی و نێردەی سەرۆکی پاکستان کۆبوونەوە

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەلیم ماندیوالا، نێردەی سەرۆکی پاکستان
کۆبوونەوەی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەلیم ماندیوالا، نێردەی سەرۆکی پاکستان

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەلیم ماندیوالا، نێردەی سەرۆکی پاکستان کۆبوونەوە و چەند پرسێکی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەکەیان تاوتوێکرد.

گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و پاکستان و ڕێگەکانی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان پەرلەمانی هەردوو وڵات و گرنگیی هەماهەنگیی هەڵوێستەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەسەر پرسە هاوبەشەکان جەختی لەسەر کرداوەتەوە.

ستایشی ڕۆڵی پاکستان لە ڕێککەوتنی ئێران  و ئەمریکا

هەیبەت حەلبوسی ستایشی ڕۆڵی پاکستانی کردووە لە گەیشتن بە لێکگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەو وڵاتەی لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتی و بەهێزکردنی چارەسەرە ئاشتییانەکان بەرزنرخاندووە.

پەرۆشی پاکستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

نێردەی سەرۆکی پاکستان، پەرۆشیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی وڵاتەکەی و عێراقی دووپاتکردووەتەوە، بە فەرمی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بانگێشتی ئیسلامئاباد کردووە.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا