حەیدەر عەبودى: هەژمارێکى تایبەت بۆ پارە دەستبەسەرداگیراوەکان دەکرێتەوە
حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق وەزارەتى دارایى عێراقى ڕاسپاردووە کە هەژمارێکى تایبەت بکاتەوە بۆ ئەو پارانەى کە دەستى بەسەردا گیراوە.
دەستکردن بە چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی
حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق لەمیانەى کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەى بوو، ئاماژەى بەوە کرد، حکومەتى عێراق بەگوێرەى بەرنامە وەزارییەکەى دەستى کردووە بە چاکسازیى ئابووریى و لەناوبردنى گەندەڵى و ڕێگریکردن لە زیان گەیاندن بە سامانى گشتى.
چەند ڕێکارێک گیراوەتە بەر
لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکان حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق گوتی "بە پشتبەستن بە بەرنامەى وەزارى حکومەتى عێراق بەمەبەستى چاکسازیى ئابووریى و لەناوبردنى گەندەڵى، چەند رێکارێک گیراوەتەبەر کە ئامانج لێى ڕێگریکردنە لە زیان گەیاندن بە سامانى گشتى".
دەستگیکردنی ئەوانەی تێوە گلاون لە گەندەڵی
لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا عەبودی گوتی "بەپشتیوانى دادگاش ئەوانەى کە تێوەگلاوون لە گەندەڵى و پارەیان بە نایاسایى کۆکردووەتەوە دەستگیر دەکرێن".
کردنەوەی هەژماری تایبەت بۆ پارە دەستبەسەراگیراوەکان
گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتیشی " لێرەوە بەڕێز عەلى فالیح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق وەزارەتى دارایى ڕاسپاردووە کە هەژمارێکى تایبەت بکاتەوە بۆ ئەو پارانەى کە دەستى بەسەردا گیراو. ئەو پارانەى کە لەلاى ئەو کەسانە بووە کە تێوە گلاون لە گەندەڵى و بردنى سامانى گشتى کۆدەکرێتەوە و دەخرێتەوە گەنجینەی گشتی".
29/06/2026