چوارچێوەى هەماهەنگى: پشتگیریى هەوڵەکانى زەیدى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى دەکەین

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بە بەشداری عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بە بەشداری عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، پشتگیریی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەن و دەشڵێت، پێویستە ئەو هەوڵانە بەردەوام بن بۆ پاککردنەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت لە گەندەڵکاران.

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە

چوارچێوەى هەماهەنگیی ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆیان لە نووسینگەی عەبدولحسێن موسەوى، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجى نیشتمانى بە ئامادەبوونی عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کردووە.

پشیتوانی لە ئۆپراسیۆنی بەرەبەیان

ڕاشیگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیریی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئۆپراسیۆنی (هێرشى بەرەبەیان) دەکات و جەختیش دەکاتەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئەو هەوڵانە و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە گەندەڵکاران و کەمتەرخەمەکان و ڕاگرتنی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی .

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا