میدیای تورکیا: ئۆزەل پارتێک بە ناوی پارتی نوێ دادەمەزرێنێت

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە

بەگوێرەی هەواڵی میدیای تورکیا ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی دوورخراوەی جەهەپە، پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت و ئۆزەلیش دەڵێت، لە جەهەپەدا بێت یان لەنێو پارتێکی نوێ، سیاسەتێکی نوێیان دەبێت.

بەم نزیکانە پارتە نوێیەکە ئاشکرا دەکات

پێگەی خەبەر تورک بە ناوی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئۆزگور ئۆزەل بڵاویکردەوە، ئۆزەل لە 11ـی تەمموز پارتە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت، کە بەگوێرەی پێگەکە ناوی "پارتی نوێ" دەبێت.

هاوکات ئۆزەل لە شارۆچکەی بایندر سەربە ئیزمیر وتارێکی پێشکەشی لایەنگرەکانی کرد و گوتی، لەنێو جەهەپەدا بێت یان پارتێکی نوێ، دەست بە سیاسەتێکی نوێ دەکەن.

هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات

ئۆزەل بەبێ ئەوەی بەڕوونی دروستکردنی پارتێکی نوێ ڕابگەیەنێت ئاماژەی بەوەش کرد، لە ڕێگەی ئەو سیاسەت و ڕێبازە نوێیەی دەستیان پێکردووە، خۆیان دەگەیەننە دەسەڵات.

بێئومێدبوونی ئۆزەل لە جەهەپە

بێئومێدبوونی ئۆزەل لە جەهەپە و بیرکردنەوە لە دروستکردنی پارتێکی نوێ پاش ئەوە دێت، کەمال کڵچدارئۆغڵو و تیمەکەی کە بە بڕیاری دادگا جەهەپەیان پێسپێردراوە، ڕەتیدەکەنەوە کۆنگرە بکەن.

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا