دادگا: دەستبەسەر 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دینارى بریکارى وەزیرى نەوتی عێراقدا گیرا

شۆڕش محەمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دەستبەسەر بڕى 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دینارى عەلی مەعارج بەهادلی بریکارى وەزیرى نەوتدا گیرا
دەستبەسەر بڕى 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دینارى عەلی مەعارج بەهادلی بریکارى وەزیرى نەوتدا گیرا

دادوەرى لێکۆڵینەوەى دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاشکرای کرد، لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە لەگەڵ عەلى مەعارج بەهادلى، بریکارى وەزیرى نەوت، دەستبەسەر بڕى 11 ملیۆن دۆلار و 4 ملیار دینار، لەگەڵ ژمارەیەک خانووبەرە و موڵکدا گیراوە کە ناوبراو پێشتر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرابوو.

دەستبەسەرداگرتنی پارە و موڵکەکان

دادوەرى لێکۆڵینەوەى دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەى پارە دەستبەسەرکراوەکانى عەلى مەعارج بەهادلى ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەلی مەعارج بەهادلی)، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕی 11 ملیۆن دۆلار و 4 ملیار دیناری عێراقی، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک خانووبەرە و موڵک.

بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکان

دادوەرى لێکۆڵینەوەى دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەبارەی قۆناغی ئێستای دۆسیەکەوە ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوەکان تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.

چۆنیەتیی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە

ڕۆژى 28ـى حوزەیرانى 2026 هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە پاڵپشتیی 7 هامەری سەربازی، عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقیان لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکرد.  دەستگیرکردنەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەربڵاو دێت کە بەرپرس و پەرلەمانتارە تۆمەتبارەکان دەکاتە ئامانج.

شۆڕش محەمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا