ئایا خەمخواردن و فشاری دەروونی، فشاری خوێن بەرز دەکەنەوە؟
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د.باوەڕ بەختیار، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی، چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان فشاری دەروونی و بەرزەفشاری خوێن دەخاتەڕوو.
پەیوەندیی نێوان خەمخواردن، فشاری دەروونی و بەزربوونەوەی فشاری خوێن
د.باوەڕ بەختیار دەڵێت '' بەشێک لە چارەخوازان پرسیار دەکەن و دەڵێن دکتۆر ئایا نیگەرانی و خەمخواردن کاریگەریی لەسەر فشاری خوێنم هەیە؟ ''
بەڵێ، کاتێک مرۆڤ تووشی خەمخواردن، ترس یان فشاری دەروونی دەبێت، جەستە دەچێتە حاڵەتی بەرگریکردنەوە، بە ئەم شێوەیە:
- دەردرانی هۆرمۆنەکان: جەستە هۆرمۆنەکانی فشار(وەک ئەدریناڵین) دەردەدات
- خێرا بوونی لێدانی دڵ: ئەم هۆرمۆنانە وادەکەن دڵ بە خێرایی لێبدات
- تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن: بۆرییەکانی خوێن بچووکتر دەبنەوە، ئەمەش وادەکات خوێن بە فشارێکی زیاتردا تێبپەڕێت و فشاری خوێن بەرز ببێتەوە
چۆن کۆنتڕۆڵی خەمخواردن و فشاری دەروونی بکەین؟
- هەناسەی قوڵ: یارمەتیی ئارامکردنەوەی سیستمی دەماری دەدات
- جوڵەی ڕۆژانە: 20بۆ30 خولەک ڕۆیشتن، فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە
- خەوی باش: شەوانە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر خەوتن فشاری خوێن بە جێگیری دەهێڵێتەوە
- گفتوگۆکردن: بارگرانییە دەروونییەکان کەم دەکاتەوە
- تێبینی: ئارامیی دەروونی، دەرمانێکی سروشتییە بۆ ڕێکخستنی بەرزەفشاری خوێن
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا