نایگلسمان: ئامادەم لەگەڵ ئەڵمانیا بەردەوام بم

مەبەست عەدنان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرەڕای ماڵئاواییە چاوەڕواننەکراوەکەی ئەڵمانیا لە قۆناغی 32ی مۆندیالی 2026 بەرامبەر پاراگوای، جولیان نایگلسمانی ڕاهێنەری مانشافت ئارەزووی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە ئەرکەکەی دووپاتکردەوە.

ئەڵمانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر پاراگوای بە ئاستێکی لاوازەوە دەرکەوت و بە فەرمی ماڵئاوایی کرد، ئەوەش سێیەمین کرانە دەرەوەی پێشوەختەی ئەڵمانیایە لە مۆندیالەکاندا دوای ساڵانی 2018 و 2022، کە گومانی زۆری لەسەر داهاتووی ئەو ڕاهێنەرە گەنجە دروست کردووە.

نایگلسمانی تەمەن 38 ساڵ، کە بووە گەنجترین ڕاهێنەر لە 40 ساڵی ڕابردوودا کە بەشداری یارییەکی قۆناغی کۆتایی مۆندیال بکات، سەبارەت بە داهاتووی گووتی: "ئەو بابەتە چیتر بەدەست من نییە، بەڵام ئەگەر یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بیانەوێت من ئامادەم، من ئەو کەسە نیم کە لە بەرپرسیارێتی هەڵبێم، دەمەوێت بەردەوام بم و ئامادەکاری بۆ یۆرۆ و نەیشنزلیگ بکەم، بەڵام لە تۆپی پێدا هەمیشە ناکرێت کۆنترۆڵی هەموو شتێک بکەیت."

مەبەست عەدنان

3 کاتژمێر پێش ئێستا