ڕاداری8: دانیشتوانی 220 گوند لە بادینان ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان
بەرنامەی ڕاداری کەناڵ8 بەدواداچوونێکی ورد لەسەر پرسی ڕێگرییەکانی سوپای تورکیا لە دانیشتووانی زیاتر لە 200 گوندی دەڤەری بادینان دەکات. تورکیا بە قووڵایی 40 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی کوردستان و بە گۆڕینی جوگرافیای ناوچەکە و دروستکردنی ڕێگەی سەربازی، هاتوچۆی لە گوندنشینان قەدەغە کردووە.
بەدواداچوونی ڕاداری کەناڵ8 بۆ دۆخی بادینان
بەرنامەی ڕاداری کەناڵ8 بەدواداچوونی کردووە بۆ پرسی ڕێگریی سوپای تورکیا لە دانیشتووانی زیاتر لە 200 گوندی دەڤەری بادینان بۆ ئەوەی بچنەوە ناوچەکانی خۆیان. ئێستا تورکیا بە قووڵایی 40 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی کوردستانەوە و لە گوندەکانی ناوچەی بادینانەوە تاوەکو باکووری کوردستان ڕێگەی سەربازییان دروستکردووە، جوگرافیای ناوچەکەیان گۆڕیوە و کەسیش ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی و ڕێککەوتن بچێتە ئەو ناوچانە.
دۆخی گوندەکانی دەڤەری نێرواڕێکان و بەراوریی باڵا
لە دەڤەری نێرواڕێکان و بەرواریی باڵا، زیاد لە 220 گوند هەن، 50 ساڵە لە ئاوەرەییدا دەژین، ساڵی 1976 ئەم گوندانە لەلایەن حکومەتی بەعسەوە چۆڵکران دواتر لە ساڵی 1987 درێژەی کێشا و پاش گەڕانەوەشیان گوندنیشینان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دواتر گەڕانەوە زێدی خۆیان. بەڵام لە ماوەی ڕابروودا سوپای تورکیا بە پاساوی جیاواز هەوڵی چۆڵکردنی گوندەکانی داوە و لە 2017ـەوە ڕێگری لەبەردەم چوونی دانیشتووانی گوندەکان دروستکردووە کە ئیدی نەتوانن بچنەوە بۆ ماڵ و موڵکیان کە بەشێکی فراوانی ناوچەی بادینان پێکدەهێنێت و کەوتە دەستی سوپای تورکیاوە.
هەزاران دۆنم زەویی کشتوکاڵی
لەو گوندانەدا هەزاران دۆنم زەویی کشتوکاڵی، ڕەز و باخی دارستانی چڕ، کەوتوونەتە بەر مەترسی بوونی سوپای تورکیا، هەرچەندە دەنگی تۆپ و هاوەن کەمیکردووە، بەڵام داگیرکاریی بەردەوامە و ڕێگەنادرێت بە گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی.
"سوپای تورکیا ڕێگامان پێنادات"
دانیشوویەکی گوندی گوهەرزێ دەڵێت، ئێستا دۆخیان باشتر و تەق و تۆپ نییە، بەڵام تورک لەپشتی گوندەکەیانە و ناهێڵن بچنەسەر زەوییەکانیان و بەربەستیان بۆ دانراوە کە و پێیان دەوترێ بگەڕێنەوە، بەڵام هیوادارن حکومەت ڕێگەیەکیان بۆ بکاتەوە تاوەکو بتوانن بچنە سەر زەوییەکانیان.
گوندەکان بەهۆی تۆپبارانەوە چۆڵکراون
بەشێک لە گوندەکان بەهۆی زۆری تۆپبارانەوە چۆڵکراون، جوگرافیای ناوچەکەش دارستانێکی چڕە بەڵام هەندێک ناوچەی خەریکە دەبێتە بیابان بەهۆی نەمانی دار و سوتانیان بەهۆی تۆپبارانەکان و هێرشە ئاسمانییەکان.
قەدەغەکردنی چوونی گوندنشینان بۆ زێدی خۆیان
بەهۆی بوونی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و بازگەکانی کە دایانناوە، چوونی دانیشتووانی 220 گوند بۆ زێد و ماڵ و موڵکی خۆیان قەدەغەکراوە، سەرەڕای ناڕەزایی و خۆپیشاندانی دانیشتووانی ئەو گوندانەش هیچ بەدەمەوچوونێک نەبووە.
دروستکردنی ڕێگەی سەربازی و بارەگای چڕ
لە بەدواداچوونەکانی ڕاداری8ـدا دەرکەوت، تورکیا بە قووڵایی 40 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و بەرەوپێشچوونەکانیان بەردەوامە، لە گوندەکانی هەرێمی کوردستاندا ڕێگەی سەربازییان دروستکردووە، جوگرافیای ناوچەکەیان گۆڕیوە، هەتاوەکو سنووری باکووری کوردستان بەچڕی بارەگایان داناوە و کەس بۆی نییە بەو ڕێگایانەدا تێپەڕێت تەنانەت پاسەوانی سنووری عێراقیش دەبێت بەڕێککەوتن ڕێگەی پێبدرێت بچێتە ئەو ناوچانە.
مێژووی ئاوارەیی دەڤەری نێرواڕێکان و بەرواریی باڵا
لە دەڤەری نێرواڕێکان و بەرواریی باڵا، زیاد لە 220 گوند هەن، 50 ساڵە لە ئاوارەییدا دەژین، ساڵی 1976 ئەم گوندانە لە لایەن حکومەتی بەعسەوە چۆڵکران دواتر لە ساڵی 1987 درێژەی کێشا و پاش گەڕانەوەشیان گوندنشینان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دواتر گەڕانەوە زێدی خۆیان. بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا سوپای تورکیا بە پاساوی جیاواز هەوڵی چۆڵکردنی گوندەکانی داوە و لە 2017ـەوە ڕێگری لەبەردەم چوونی دانیشتووانی گوندەکان دروستکردووە کە ئیدی نەتوانن بچنەوە بۆ ماڵ و موڵکیان کە بەشێکی فراوانی ناوچەی بادینان پێکدەهێنێت و کەوتە دەستی سوپای تورکیاوە.
مەترسی لەسەر ڕەز و باخەکان
لەو گوندانەدا هەزاران دۆنم زەویی کشتوکاڵی، ڕەز و باخی دارستانی چڕ، کەوتوونەتە بەر مەترسیی بوونی سوپای تورکیا، هەرچەندە دەنگی تۆپ و هاوەن کەمیکردووە، بەڵام داگیرکاریی بەردەوامە و ڕێگەنادرێت بە گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی.
سەپاندنی مەرجی توند بۆ گەڕانەوەی کاتی
لە چەند حاڵەتێکدا گەڕانەوە بە چەند گوندێک کە بەدەست دەژمێردرێت گەڕانەوە ڕێگە پێدراوە بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و حاڵیان، مەرجی توندوتۆڵ دانراوە، بەجۆرێک نابێت جگەلە وەرزی داچاندن کە 40 ڕۆژە، بڕۆنەوە گوندەکانیان، نابێت کە خۆرئاوا بوو لە گوندەکان بمێننەوە، نابێت خۆراکی زیاد لە سێ ڕۆژ لەگەڵ خۆیاندا ببەن لەسەروو هەمووشیانەوە خۆیان بەرپرسیارن لە ژیانی خۆیان و هەرچی ڕوویدا خۆیان بەرپرسیارن.
دەیان گوند لە پشت بازگەکانی سوپای تورکیاوە
لەپاش بازگەکەی تورکیاوە لە ناوچەی گەلی باڵندە، دەیان گوندی دیکە هەیە کە دارەکانی بڕاوەتەوە، بێستانەکانی کاول کراوە و زەوی زارەکەشی تێکدراوە و کەس بۆی نییە بچنە سەری.
دۆخی بازگەکانی سوپای تورکیا لە گەلی باڵندە
لە بەدواداچوونی ڕاداری 8ـدا ئاشکرا بوو، لە ناوچەی گەلی باڵندە دوایین سنوورە بۆ چوونە ئەو گوندانەی قەدەغەکراون، تەواوی دانیشتووانیان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆی، لە بازگەکانی تورکیاش کە دانراوە پڕە لە جەندرمە، دانیشتووانی گوندەکانیش دەڵێن، تێپەڕینی هەر کەسێک بەو بازگانەدا بە واتای نەگەڕانەوەیەتی.
چیرۆکی گوندنشینانی ناوچەکە
دانیشتووانی شیلادزێ کە زۆرینەیان ئاوارەی گوندەکانی دەورووبەرن،چیرۆکەکانیان دەگێڕنەوە و باسی سۆزی خۆیان بۆ نیشتمان و زێدەکەیان دەکەن، یەکێکیان دەڵێت، شەش ساڵ لەمەوبەر کۆتا جار بووە گوندەکەی خۆی بینیوە، ئێستا پەکەکە نەماوە بەڵام هەر ریگە نادرێت بڕۆنەوە، باس لەوەشدەکات، ئەگەر دۆخەکە ئاسایی بێتەوە بێکاری لە شیلادزێ نامێنێت هەموو گەنجان سەرقاڵی کارکردن دەبن لە خاک و ئاوی خۆیان.
هەوڵی گەڕاندنەوە دوای 27 ساڵ ئاوارەیی
یەکێکی دیکەش دەڵێت، زیاد لە 27 ساڵە ئاوارەبوون و چەندین جار هەوڵی گەڕانەوەیان داوە بەڵام هەر ڕێگەنەدراوە بچنەوە سەر خاکەکەیان.
"تورکیا لە هەموو شوێنێکە بە دۆرن چاودێریمان دەکات"
دانیشتووانی گوندەکانی شیلادزێ کە بەهۆى شەڕى پەکەکە و تورکیاوە ئاوارەبوون دەڵێن، ڕێگەیان پێنادرێت بچنەوە گوندەکان، سوپاى تورکیا لە هەموو شوێنێکە و بە درۆن چاودێرییان دەکات و گوندنشینێک گوتى، "چاوەڕوانی ڕێگەپێدانی حکومەتین بۆ گەڕانەوە بۆ گوندەکانیان".
"پەکەکە لە ناوچەکە نەماوە"
گوندنشینانى دیکەش کە زۆرینەیان گەنجن جەختدەکەنەوە پەکەکە لە ناوچەکە نەماوە، باس لەوەشدەکەن بگەڕێنەوە ناوچەی خۆیان بێکار نامێنن و زەوییەکانیان ئاوەدان دەکەنەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا